کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی پارسیان سپێهر له‌ عه‌سه‌لوویه‌

كۆبوونه‌وه‌ی‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی پارسیان سپێهر له‌ عه‌سه‌لوویه‌

كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی پارسیان سپێهری عه‌سه‌لوویه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.