ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ٩ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیادا له شاره‌كانی وه‌رزه‌قان و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٨ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی وه‌رزه‌قان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كرێكاری بیناسازی له شاری تاران له كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداو هاتوون و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بووه.