کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیاریكردنی كاتی دادگاییكردنی دووباره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ ڕه‌شت

دیاریكردنی كاتی دادگاییكردنی دووباره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ ڕه‌شت

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا وتی: بڕیاره‌ جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢وه‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ بیانووی تێكۆشان بۆ ژیانێكی باشتر و ئینسانی تر زیندانی كراوه‌. ته‌نیا تاوانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌، ده‌ ساڵ كار له‌ كۆمیته‌یێكی ئاشكرای كارگری و سه‌ربه‌خۆ له‌ ته‌واوی حیزبه‌كانه‌. زیندانیكردنی ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌ به‌ بیانووی بێ بنه‌ما له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی، ئاشكرا و سه‌ره‌به‌خۆییه‌. ئه‌و كۆمیته‌یه‌ له‌ ساڵی ٨٤ی هه‌تاوی به‌ ئیمزای نامه‌ی چوار هه‌زار كارگه‌ر له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر نێردرابوو دامه‌زراوه‌.