کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ یاسووج

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ یاسووج 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی سێ نه‌خۆشخانه‌ی شاری یاسووج بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستارانی یاسووجی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ كادری ده‌رمان، كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌دانی كارانه‌ و ئیزافه‌كاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ هێشتا بایه‌خیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌بیر كولی خانووی په‌ره‌ستار به‌ میدیاكانی ڕژیمی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی په‌ره‌ستار له‌ وڵاتی سویس، ٩٤ هه‌زار دۆلاره‌، به‌ڵام په‌ره‌ستارانی ئێرانی به‌ ده‌ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ مانگانه‌ ته‌نیا ١٥ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن. شه‌ریفی موقه‌ده‌م هه‌روه‌ها وتی: په‌ره‌ستاران بۆ هه‌ر ساعه‌ت ئیزافه‌كاری ته‌نیا ٢٥ هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن له‌ حاڵێكدا ئه‌و نرخه ئه‌بێ زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار تمه‌ن بێت.