ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پشكی سووته‌مه‌نی كه‌شاوه‌زرانی پارێزگای سسیستان و به‌لووچستانی بڕیوه و ئه‌و بابه‌ته ده‌یان كێشه‌ی بۆ جووتیاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه. به وته‌ی شارومه‌ندانی به‌لووچ، سیستان و به‌لووچستان ئوستانێكی كه‌م ئاوه و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه كه‌شاوه‌رزی باشی هه‌یه ئه‌وه‌یش ڕژیم نایه‌وێت دانیشتووانه‌كه‌ی به ڕیفاه بگه‌ن. هه‌روه‌ها نه‌بووی هه‌لی كار و كارخانه‌ی سه‌نعه‌تی، گه‌نجانی ناچار كردووه ڕوو له پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی سووختبه‌ری بكه‌ن و له پێناو دابینكردنی پژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان گیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ ده‌ڵێن: كۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست هه‌ژاری به‌سه‌ر خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان دا سه‌پاندووه و نایه‌وێت ئه‌و پارێزگایه گه‌شه بكات.