کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ده‌ كرێكار به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز له‌ چه‌ند شاری ئێران

ژاراویبوونی ده‌ كرێكار به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌ كرێكار له‌ شاره‌كانی یه‌زد، مه‌روده‌شت و بووشێهر به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی كیمیایی، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری ئه‌فغانستانی شاغڵ له‌ كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی سیم و كابل له‌ گوندی خۆیده‌كی یه‌زد، به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی كیمیایی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سێ كرێكاری شاغڵ له‌ كوشتارگه‌یێكی سه‌نعه‌تی له‌ شارستانی مه‌روده‌شت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ئامۆنیاك ژاراوی و له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراون. هاوكات له‌ شارستانی بووشێهر، دوو ئه‌ندازیار به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی نیترۆژن ژاراوی و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.