سه‌رۆكی ڕێكخراوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌داری تاران ڕایگه‌یاند: هه‌زار بۆ هه‌زار و ٥٠٠ بێ خانه‌مان له شاری تاران شناسایی كراون.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه هێشتا ئامارێكی ڕوون سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بێ خانه‌مانه‌كانی ئه‌و شاره تۆمار نه‌كراوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه ناده‌ن ئاماری ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بڵاو بێته‌وه. پێشتر ڕۆژنامه‌ی “هه‌م میهه‌ن” باسی له خێوت نشینی له‌سه‌ر بانی شۆقه‌كان، پارك نشینی، گۆرخه‌وی، ژێرپرد خه‌وی، پاركینگ خه‌وی و …هه‌تد كردبوو. به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی ئابووری، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و گرانی نرخی خانووبه‌ره و كرێ نشینی، مه‌زه‌نده ده‌كرێت ڕێژه‌ی بێخانه‌مانه‌كان چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ئاماره بێت كه به‌رپرسانی شاره‌داری تاران باسی لێوه ده‌كه‌ن.