ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٧ و ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “سه‌عید ئه‌ربابی” و “یاشار ته‌بریزی” له شاره‌كانی سه‌رباز و ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شارستانی سه‌رباز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دووكانی سه‌عید ئه‌ربابی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، یاشار ته‌بریزی، چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵكی ته‌ورێز له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.