ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئاسنگه‌ری شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌وریز، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی دازخوازییهكانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.