کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان 1 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات، ته‌ئمیین ئیجتیماعی، فه‌رهه‌نگیانی و كیشوه‌ری له‌ چالاكییه‌كی هاوبه‌ش دا له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كرماشان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “كیشوه‌ری، ته‌ئمیین ئیجتیماعی، موخابرات، فولادی، یه‌كگرن، یه‌كگرن”یان به‌رز كرده‌وه‌. خانه‌نشینكراوان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازین.