کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی نوێی گرانیی له‌ ئێران و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك

شه‌پۆلی نوێی گرانیی له‌ ئێران و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك 1

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆ، شیركه‌ته‌كانی سایپا و ئێران خودڕه‌و ٣٣ له‌سه‌دی نرخی ئۆتۆمبێله‌كانیان گران كردووه‌ و وته‌بێژه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ فه‌رمی گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ ساڵی داهاتوو ڕاگه‌یاند.

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان له‌ لێدوانێك دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌كاری بۆ گرانكردنی به‌نزین و سووته‌مه‌نی ده‌كات و ده‌یه‌وێت مێشكی خه‌ڵك ئاماده‌ی ئه‌و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ئه‌و بڕیاره‌ بن. به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ حكوومه‌تیه‌، بڕیاره‌ نرخی به‌نزین ٣٠ بۆ ٤٠ له‌ سه‌د گران بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێشتا نرخی به‌نزین به‌ فه‌رمی گران نه‌بووه‌، كارخانه‌كانی سایپا و ئێران خودڕه‌و نرخی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی ٣٣ له‌ سه‌د بردووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌. هاوكات هاونیشتمانیان باس له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ هه‌زار تمه‌نی هێلكه‌، نان و پێداویستیه‌ خۆراكییه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌ شارومه‌ندان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ قه‌بزی گازی خێزانه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.