کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی كادری ده‌رمانی خۆبه‌خش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌

ڕاپۆرتی كادری ده‌رمانی خۆبه‌خش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێكخراوی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خشی كوردستان ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ڕێكخراوی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خشی كوردستان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی دا ئاماژه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی شاری سنه‌ و به‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: نرخی كارانه‌ی كادری ده‌رمان زۆر كه‌متر له‌ ئاستی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت. ته‌نیا له‌ ساڵی ١٤٠١ دا، نرخی جیاوازی كارانه‌ی پزیشكانی گشتی ده‌ ملیارد تمه‌ن بووه‌. هه‌ر كات پزیشكان، په‌ره‌ستاران و بێهیاره‌كانی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌ هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌.