کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی برای موحسن مه‌زڵووم له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی برای موحسن مه‌زڵووم له‌ مهاباد 1

جوانا ته‌یمه‌سی، هاوژینی نه‌مر موحسن مه‌زڵووم، یه‌ك له‌و چوار به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ئێعدام كران له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئومید مه‌زڵووم، برای موحسن مه‌زڵووم له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

ئومید مه‌زڵووم پێشتریش له‌ هێرشی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ گوندی “ئۆته‌مێش”ی سه‌ر به‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٧ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی یه‌ك ملیارد و سه‌د ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرابوو.