ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سنفی ئاسن فڕۆشهكانی شاری سیرجان له ئاست زۆری باج و ماڵیات ده‌ستیان له‌كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داری سیرجان نرخی باج و ماڵیاتی له ده ملیۆن تمه‌نه‌وه بۆ ١٧٠ ملیۆن تمه‌ن به‌رز كردووه‌ته‌وه، شه‌وی ڕابردووش مه‌ئموورانی شاره‌داری ئه‌و دووكانانه‌ی باجیان په‌رداخت نه‌كردبوو پۆلۆمپ كردووه. كاسبكارانی سیرجان ده‌ڵێن: شاره‌داری بۆ ژماره‌یه‌ك له ئاسن فرۆشان باجی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی دیاری كردووه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی برینی كاسبكارانی ئه‌و شاره و ڕۆژی ڕابردوو، سنفی ئاسن فرۆشان له ناوه‌ندی سیرجان خۆپێشاندانیان كرد.