کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی به‌ندكراوێك له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ مه‌لێكان

كوژرانی به‌ندكراوێك له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهی شارستانی مه‌لێكان به‌ ناوی “ئه‌كبه‌ر غه‌فاری” له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌كبه‌ر غه‌فاری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شاری مه‌لێكانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش سێ حه‌فته‌ ڕاگیران له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی و بێبه‌شكران له‌ ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجان، سه‌رۆكی زیندانی ملێكان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌كبه‌ر غه‌فاری ڕاده‌ستی دادستانی ئه‌و شاره‌ كردووه‌، به‌ڵام دادستانی له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی كردووه‌.