کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ زاهیدان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ زاهیدان 3

شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ شاری زاهیدان، ڕۆژی یه‌كشه‌مم ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به‌ زه‌وتكردنی كارته‌كانی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م ئوستانداری سیستان و به‌لووچستان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی شۆفێرانی ئۆتوبووسه‌كانی نێوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاری زاهیدان، شیركه‌تی نه‌وت به‌ بیانووی ڕێگری كردن له‌ قاچاخی سووته‌مه‌نی، كارتی ده‌یان شۆفێری زه‌وت كردووه‌. شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌ هۆی نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی، تێچووی و دهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و له‌ مایه‌پووچ بوون نزیك بوونه‌ته‌وه‌.