کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی نه‌وت له‌ تاران و ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فولاد له مازه‌نده‌ران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ شاره‌كانی تاران و ئه‌هواز له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كرێكارانی به‌جێماو له‌ پڕۆسه‌ی خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، كۆتایی هێنان به‌ تاڵانكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.