کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی بیرجه‌ند

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی بیرجه‌ند 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به‌ ناوی “ڕه‌حیم فه‌قیری” له‌ زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، رحیم فقیری، ۳۴ سال و خه‌ڵكی گوندی “سێوه‌ده‌ر”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌ڵماس، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ بێ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ سێداره‌ دراوه‌.