کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له ‌یاسووج و شیراز

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له ‌یاسووج و شیراز 2

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی شیراز و یاسووج بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئۆرژانس له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، په‌رداختی كارانه‌ و ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌یاركردنی ئۆرژانس به‌ كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.