کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 3

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و بیرجه‌ند به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره‌ دراون.

ناسناوی به‌شێك له‌ به‌ندكراوان بریتیه‌ له‌: سه‌جاد كه‌ره‌می، جه‌عفه‌ر ڕه‌هسپار، ئیره‌ج ئه‌حه‌دی، سه‌جاد شۆجاعی و په‌رویز به‌راهوویی. شایانی باسه‌ كه‌ دوو به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانی بیرجه‌ند بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌، ئێعدام كراون و ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌.