کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ نه‌خۆخشانه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین

ڕاگوێزرانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ نه‌خۆخشانه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین

موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: نه‌رگس محه‌ممه‌دی به‌ تازه‌یی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر، به‌ڵام به‌ فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزی به‌ندی ژنان كراوه‌.

حه‌فته‌ی ڕابردوو، لاقێكی نه‌رگس محه‌ممه‌دی كه‌ تومۆری سه‌ره‌تانی تێدا بووه‌، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و پزیشكان ناچار بوون له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ئێسقانه‌وه‌ كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو وێڕای پێشنیاری پزیشكان بۆ مانه‌وه‌ی نه‌رگس له‌ نه‌خۆشخانه‌ و نه‌جووڵانه‌وی ته‌خته‌كه‌ی، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ فه‌رمانی به‌رپرسانی قه‌زایی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین و مه‌ترسی له‌سه‌ر كیانی درووست بووه‌.