کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ زیندانی قزلحه‌سار

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ زیندانی

به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، یادی گیانبه‌ختكردووانیان به‌رز ڕاگرت.

به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ كه‌ ئه‌ندامانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره‌ بوون، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی، یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازیان درێژه‌ پێ بده‌ن.