سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشییه ستیرمهكانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ٤٤ هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی ئه‌یدز له ئێران شناسایی كراون و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ٧٣ له سه‌دی تووشبووان ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠ و ٤٥ ساڵه و زۆربه‌یان له ڕێگه‌ی سوره‌نگی ناپاك و پێوه‌ندی سێكسی ناسالم تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و ڕێژه‌یه كه‌سانێك ئه‌گرێته‌وه كه سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كردووه و ناویان تۆمار كراوه، به‌ڵام به هه‌زاران تووشبووی نێهنی هه‌ن كه ئازادانه له نێو كۆمه‌ڵگادا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ناویان له هیچ لایه‌ك تۆمار نه‌كراوه.