کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ١٦١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ٢٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی سزای ١٦١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ٢٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سه‌رجه‌م سزای ١٦١ ساڵی به‌سه‌ر ٢٢ به‌ندكراوی سیاسی دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، سه‌مانه‌ عه‌مووشاهی به‌ ٢٣ ساڵ زیندان، مه‌رجان به‌شتام و مینوو حیده‌ری هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١١ ساڵ زیندان، شه‌میم به‌هارزاده‌ به‌ ٨ ساڵ زیندان، مه‌هشاد كشانی، هۆدا سادقی، عرفان خه‌لیلیان، مێهرشاد بۆرجیان، پوویا تالبیان، مه‌ریه‌م فه‌رهه‌نگ، كیان تالبی، مینا ندایی، رووزبێه دانا، پوویا دانا، به‌هار سوله‌یمانی، محه‌ممه‌دڕه‌زا قوتبی زاده‌، سیما ته‌ركیان، زه‌ینه‌ب(مه‌ریه‌م) په‌ره‌نده‌، محه‌ممه‌د سۆخه‌نوه‌ر، ئه‌میر عه‌جه‌میان، پارسا حاجی ئاقایی و ئه‌میر سالاری، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شه‌ش ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون.