کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 1 2

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٢٤ و ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ زیندانه‌كانی جیرۆفت، عادل ئابادی شیراز، ورمێ، كاشان و ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی به‌ندكراوانی ئێعدامكراو بریتیه‌ له‌: “قیام سافی زاده‌”، “فه‌تحۆڵڵا ڕشیدی”، “ڕه‌زا كاردل”، “ئومید شه‌یخ كانلوو میلان”، “مێهدی شه‌ریف”، “حسێن فه‌رامه‌رزی”، “سالار شامی پور زه‌ردخانه‌” و “عه‌لی عابدینی”.