له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی “سوهراب ڕه‌زایی میرقائد” له شارستانی لالی سه‌ر به پارێزگای خووزستان، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه.
سوهراب ڕه‌زایی میرقائد له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ساڵی ڕابردوو ئه‌و شارومه‌نده به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له‌سه‌ر پردێكی شاری لالی گیانی له‌ده‌ست دا. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، مه‌رگی ئه‌و شارومه‌نده زۆر گوماناوییه و قه‌د مه‌یلی به خۆكوژی نه‌بووه.