کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشه‌كانی ٩٨ و ١٤٠١

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشه‌كانی ٩٨ و ١٤٠١ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و بزووتنه‌وه‌ی ژینا له‌ شاركانی شیراز، مه‌روده‌شت، ئیزه‌ و ته‌ورێز له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی مێهدی نیكوویی و ئه‌میر موئه‌یدی له‌ شیراز، بنه‌ماڵه‌ی ئارمان عیمادی له‌ مه‌روده‌شت، بنه‌ماڵه‌ی ئایلار حه‌قی له‌ ته‌ورێز و بنه‌ماڵه‌كانی ئارتین ڕه‌حمانی و میلاد سه‌عیدیان جوو له‌ ئیزه‌ مه‌زاری ئازیزانیان گوڵباران كردووه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.