ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی كیانووش سه‌نجه‌ریان گه‌مارۆ دا و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
كیانووش سه‌نجه‌ری، ڕۆژنامه‌نووس و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به دیكتاتۆریه‌تی عه‌لی خامنه‌یی و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌ستی دایه خۆكوژی. ئه‌و چالاكه سیاسییه له دوایین په‌یامی پێش مه‌رگی دا ئۆلتیماتۆمی ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر نه‌سرین شاكه‌ره‌می، تووماج ساڵحی، فاتمه‌ی سپێهری و ئارشام ڕه‌زایی له زیندان ئازاد نه‌كرێن، كۆتایی به ژیانی دێنێت. ڕۆژی هه‌ینی، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان وێنه‌یان له ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی به‌شداربووانی پرسه‌كه هه‌ڵ گرت و مۆبایلی خه‌ڵكیان سڕییه‌وه. به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كچێك و دوو كوڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون به‌ڵام ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه.