کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكدانی ژینگه‌ و له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی باكووری كوردستان

تێكدانی ژینگه‌ و له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی باكووری كوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ باكووری كوردستان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ڕێگه‌ی لێدانی ده‌یان كانگا و بیری نه‌وت، ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كانی جوودی و گابار له‌ پارێزگای شڕناخیان به‌ ته‌واوی تێك داوه‌.

به‌ وته‌ی كارناسانی ژینگه‌یی،  تێكدانی ژینگه‌ و سرووشتی پارێزگای شڕناخ له‌ ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و شیركه‌ته‌كان به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ نه‌وت و كانگا، ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و گوندنشینانیان ناچار به‌ كۆچ كردووه‌. له‌ وه‌رزی هاوینیش دا دارستانه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌سووتێنن و سه‌رچاوه‌ ئاوه‌ییه‌كان له‌ ناو ده‌به‌ن، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: له‌ ساڵی ٢٠٢٢وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ٧ له‌ سه‌دی دارستانه‌كانی شڕناخ له‌ ناو چووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ سه‌ركوت وڵام دراوه‌ته‌وه‌.