کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی نگین له‌ چابه‌هار

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی نگین له‌ چابه‌هار 3

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی فه‌رجوود و لیان سایت له‌ پترۆشیمی نگینی چابه‌هار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی نگینی چابه‌هار ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌ق بیمه‌ تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی و مه‌عیشه‌تی بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ ناده‌ن.