کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شار خۆی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری خۆی 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی خۆی به‌ ناوی “عیسا عه‌لیزاده‌” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی عیسا عه‌لیزاده‌ و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ده‌ست دا نییه‌.