ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٨ كرێكار له شاره‌كانی گوڵبه‌هار، سه‌هه‌ند و نوور به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ١٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئاكامی ته‌قینه‌وه له كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵۆز له شارستانی گوڵبه‌هار، دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شاغڵ له شاره‌وانی سه‌هه‌ند له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له ڕووداوی سێهه‌م دا، ١٥ ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شارستانی نوور، له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری كارگه‌یێكی سه‌نعه‌تی به شارۆچكه‌ی چه‌مستان بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.