ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كیانووش سه‌نجه‌ری، ڕۆژنامه‌وان و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له ناڕه‌زایه‌تی به دیكتاتۆریه‌تی عه‌لی خامنه‌یی و زیندانیكردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
كیانووش سه‌نجه‌ری پێش خۆكوژی له په‌یامێكی تویته‌ری دا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر تا كاتژمێر ٧ی ئێواره ده‌زگای قه‌زایی “فاتمه سپێهری”، “تووماج ساڵحی” و “ئارشام ڕه‌زایی” ئازاد نه‌كات، خۆ ده‌كوژێت. كاتژمێر ٧ی ئێواره ئه‌و چالاكه سیاسییه له سه‌ر پردی خافزی تاران خۆی فڕێ دا خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا. كیانووش سه‌نجه‌ری له ته‌مه‌نی سیاسی خۆی دا ٩ جار ده‌ستبه‌سه‌ر، شه‌ش جار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و ٩ مانگ له زیندانی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.