کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی مامۆستایانی هونه‌رستانی قه‌دیری له‌ مه‌شهه‌د

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی مامۆستایانی هونه‌رستانی قه‌دیری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مامۆستایانی هونه‌رستانی قه‌دیری مه‌شهه‌د له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌.

مامۆستایانی ناڕازی له‌ گرته‌ویدیۆیێك دا خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رزی زستان بوون. به‌ وته‌ی موعه‌لیمانی هونه‌رستانی قه‌دیری، ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌شهه‌د له‌ ئاست ته‌ندرووستی قوتابیان و مامۆستایانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌، به‌ڵام بۆ ناوه‌نده‌ مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌موو جۆره‌ ئیمكاناتێك دابین ده‌كات.