کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانی له‌ باكووری كوردستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانی له‌ باكووری كوردستان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی ١٥ شاری ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌ كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی له‌ شاره‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له‌ جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. له‌ وڵامی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی ئا‌مه‌د، وان،باتمان، ئێلح، شه‌ڕناخ، ماردین، ئیستانبوول، ئێزمیر و ئانكارا دژ به‌ ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ٩٤ ناڕازی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕێوه‌ی باكووری كوردستان نیشان دا.