کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست گرتن به‌سه‌ر سێ شاره‌وانی له‌ باكووری كوردستان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك

ده‌ست گرتن به‌سه‌ر سێ شاره‌وانی له‌ باكووری كوردستان و ناڕه‌زایه‌تی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلیسی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر سێ شاره‌وانی له‌ شاره‌كانی ئێلح، ماردین و خه‌لفه‌تی دا گرت و خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ ئاست ئه‌و سه‌ركوتگه‌رییه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌ شاره‌دارییه‌كانی ئێلح، ماردین و خه‌لفه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ جێگه‌یان قه‌یووم دانراوه‌. هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا توڕه‌یی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و خۆپێشانده‌ران له‌ شاره‌كانی ئێلح، ماردین و وان له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتوون و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراون.