به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی به‌ندكرانی فه‌ردین شه‌یخۆلئیسلامی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی تر درێژ كراوه‌ته‌وه.
فه‌ردین شه‌یخۆلئیسلامی” ناسراو به “ئاكۆ” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا یارمه‌تی بریندارانی ئه‌دا. ڕۆژی ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرت. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی فه‌ردین وه‌سیقه‌یان بۆ داناوه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادی كاتی ئه‌و شارومه‌نده دژایه‌تی ده‌كات.