کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئاوای جه‌هانبین له‌ كۆناره‌كی به‌لووچستان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ مه‌شهه‌د 3

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ئاوای جه‌هانبین له‌ كۆناره‌كی به‌لووچستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

شیركه‌تی ئاوای جه‌هانبین له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ر كار ده‌كه‌ن و پێشتریش كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته چه‌ند جار‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان بوون.