کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سه‌ید غالب حسێنی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ له‌ زیندان

ئازادی سه‌ید غالب حسێنی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ له‌ زیندان 4

سه‌ید غالب حسێنی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ دانانی وه‌سیقه و تا كاتی داداگاییكردنی له‌ زیندان ئازاد كرا.

سه‌ید غالب حسێنی ٢٢ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا ژماره‌یه‌ك چالاكی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی “جه‌لیل محه‌ممه‌دی”، “لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی”، “ئارمین شه‌ریفه”، “ته‌یێب چه‌تانی”، “زاهد مورادیانی”، “ئارمان نووری زاد”، “دلێر نه‌سرۆڵڵاهی”، “ڕه‌فێق كه‌ریمی”، “حامد مه‌حموودی نژاد”، “یووسف گرامی پور”، “جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی”، “په‌یام فه‌تحی”، “گوڵناز قه‌دیم خانی” و “ڕه‌زا شه‌ریفه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” بانگهێشت كرابوون.