کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خوزستان بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌هواز

بانگهێشتی چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خوزستان بۆ دادگای ئینقلابی

چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان به‌ ناوه‌كانی پیرووز نامی، كه‌وكه‌ب بۆداغی، عه‌لی كڕۆشات و سادق چێهرازی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ كه‌ پێشتریش چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كرابوو، به‌ تۆمه‌ته‌كانی ته‌بلیغ دژی نیزام، پێكهێنانی گرووپ دژ به‌ نیزام و تێكدانی ئاسایشی گشتی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز كراون و ئه‌بێ ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌دانی ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بكه‌ن.