كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌وانی ئیلام ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌هره‌مه‌ندبوون له بۆنی كرێكاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون.