کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتا گه‌راوه‌ند

به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتا گه‌راوه‌ند

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زڵوه‌ر، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، مه‌راسیمی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتا گه‌راوه‌ند له‌ به‌هه‌شت زارای تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان مه‌ئمووری لیباس شه‌خسی له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌ حازر بوون و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زووتر كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ پێ بێنن. سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هه‌روه‌ها وێنه و فیلمیان له‌ خه‌ڵك هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی گه‌راوه‌ند هێنابوو تاكوو ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ساڵگڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئارمیتا بگرن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی قبووڵیان نه‌كردبوو.