کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی بێ سه‌روشوێنكراو له‌ باكووری كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی بێ سه‌روشوێنكراو له‌ باكووری

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی بێ سه‌روشوێنكراو له‌ شاره‌كانی ئێلح و جووله‌مێرگ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی بێ سه‌روشوێنكراو بۆ ٦٥٧مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م بینای وه‌بیرهێنانی مافی مرۆڤ له‌ شاره‌كانی ئێلح و جووه‌له‌مێرگ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك بله‌ چالاكانی سیاسی و پاڕله‌مانتارانیش به‌شدار بوون و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار به‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی له‌ بواری مافی مرۆڤ بكات.