دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه به ناوه‌كانی “شه‌هاب و مێهرداد ته‌یمووری” خه‌ڵكی شاباد، به فه‌رمانی به‌رپرسی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراون.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی دیكه به ناوی ئیبراهیم خه‌تیبی به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. پاش ماوه‌یه‌ك دادستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه به تۆمه‌تی دزی كردن له خانوویێكی شاری ورمێ تۆمار كرد و ڕاگوێزی زیندانی ورمێ كران. شه‌هاب و مێهرداد بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندانی شاباد زیندانی و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا و له كۆتایی دا، دادگای ئینقلابی ورمێ هه‌ردووكیانی به برینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست مه‌حكووم كرد.