کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه 1 24

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “ڕزگار حه‌سه‌نی” به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “ڕزگار حه‌سه‌نی” به‌سه‌ختی بریندار و به‌ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه‌ دووهه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نییه‌ كه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار ده‌بێت.