کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ باكووری كوردستان

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ باكووری كوردستان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراوی مه‌عده‌نی سۆما له‌ باكووری كوردستان خۆیان گه‌یانده‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی توركیا له‌ ئانكارا و مانیان گرت.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ بیانووی ڕێكخستن و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌، بڕیاری به‌ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی سۆما له‌ باكووری كوردستان دا. بێكاركردنی ده‌یان كرێكار كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری توركیا و چینی كرێكاری ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی بێكاركراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی توركیا له‌ شاری ئانكارا كۆبوونه‌وه‌ و مانیان گرت. مانگرتووان ڕایانگه‌یاندوو كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.