کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج منداڵ به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج منداڵ به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای

ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجیان بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست دا و سێ منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌، چه‌ند گوندی ده‌وه‌رووبه‌ی شاری منبجی به‌ چڕی بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو منداڵ به‌ ناوه‌كانی “عه‌بدۆ جومعه جاسم” ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و “جاسم جومعه جاسم” ته‌مه‌ن ٩ ساڵ گیانیان له‌ ده‌ست دا. هه‌روه‌ها سێ منداڵی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.