کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بوردوومانی قورسی لوبنان و غه‌ززه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل

بوردوومانی قورسی لوبنان و غه‌ززه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل 1

به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی لوبنان، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ٦٠ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٦٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل قوتابخانه‌یه‌كیان له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ ٢٢ كه‌س كوژراون و ١١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها، له‌ ئاكامی بۆردوومانی باشووری لوبنان، ٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ١٦٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئیتالیا، ئێسپانیا و فه‌ڕانسه سه‌پاره‌ت به‌ بۆردوومانی بنكه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریان به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دا و وڵاتی ئێسپانیاش داوای له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد هه‌نارده‌كردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل ڕا بگرن.