کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێتاوان ناسینی هیوا تاتایی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان

بێتاوان ناسینی هیوا تاتایی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان 1

هیوا تاتایی شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بێتاوان ناسێندرا.

مازیار تاتایی، پارێزه‌ری هیوا له‌ په‌یامێك دا وتی: ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ سێ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان بێتاوان ناسێندرا.