کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌كرێگیراوانی توركیا بۆ سه‌ر خانووی هاووڵاتیانی كورد له‌ سه‌ریكانی

هێرشی به‌كرێگیراوانی توركیا بۆ سه‌ر خانووی هاووڵاتیانی كورد له‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ شاری سه‌ریكانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی كوردی ئه‌و شاره‌ و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیمی فاشیستی توركیا به‌ بڕیاری دادسه‌رای پارێزگای ڕۆحا له‌ باكووری كوردستان، هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی چه‌ند شارومه‌ند و دوو كه‌س كه‌ یه‌كێكیان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان دا گرتووه‌.